نوچەنێت- رۆیتەرز
وڵاتی ئیمارات پلەی یەكەمی گرتوە لە لیستی ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە زۆرترین سێرچ بۆ هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازبان دەكەن لەسەر وێبسایتی گوگڵ. دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمریكا بریاری بەیاسایی بوونی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازانی دا لە سەرتاسەری وڵات.
قەتەر بە پلەی دووەم دێت و لوبنانیش بە پلەی سێهەم، لە كاتێكدا ئیسرائیل و ئەردەن لە پلەی چوارەم و پێنجەمدان و عوممانیش پلەی شەشەمی هەیە. بەڵام كلكی لیستەكە لە وڵاتانی مەغریبی عەرەبی و لیبیا و میسر و سودان پێكهاتوە، ئەمە بەپێی داتاكانی ئەمڕۆ دووشەممە تا كاتژمیر سێی دوای نیوەڕۆ بە كاتی فەرەنسا.
داتاكانی گوگڵ ئاماژە بەوە دەكەن كە زۆرترین پرسیار كە كرابێت لەبارەی یاسایی بوونی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان و لە چ وڵاتێكدا ڕێگە پێدراوە و لە چ وڵاتیك قەدەغەیە، هەروەها پرسیاری ئەوەش كراوە كە ئایا رای ئینجیل چیە لەبارەی ەم جۆرە هاوسەرگیرییە.