بارزانی هێزی پێشمەرگەی راسپاردووە بۆ هاوكاریكردنی شەڕڤانان

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند،سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێزەكانی پێشمەرگەی راسپاردووە بۆ هاوكاریكردنی شەڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان لەشەڕی دژی داعش.

رۆژی 24 ئەم مانگە چەند چەكدارێكی داعش دزەیان كردە ناو شاری كۆبانی لەرۆژئاوای كوردستان‌و هێرشیان كردە سەر چەند ناوچەیەكی شارەكە، هاوكات چەند رۆژێكە چەكدارانی داعش دەستیان بەهێرش كردووە بۆ سەر شاری حەسەكە، كە شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل رووبەڕووی ئەو چەكدارانە بوونەتەوە و سەرۆكی هەرێمیش هێزەكانی پێشمەرگەی راسپاردووە بۆ هاوكاریكردنی شەڕڤانان.

لەوبارەیەوە فەریق جەمال محەمەد سوپاسالاری پێشمەرگە لەلێدوانێكدا بە شارپرێسی راگەیاندوە”ئەو بڕیارەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای رووداوەكانی ئەم دواییەی هەردوو شاری كۆبانی ‌و حەسەكەی رۆژئاوای كوردستانە“.

سوپاسالاری پێشمەرگە وتیشی”ئێمە وەك هێزەكانی پێشمەرگەو لەسەر راسپاردەی بارزانی،وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان هەر شتێكمان لەدەستبێت، بۆ شەڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان دەیكەین، بەتایبەتی لەڕووی سەربازییەوە“.

لەبارەی بەرەكانی شەڕ لەباشووری كوردستان،فەریق جەمال محەمەد رایگەیاند ئێستا هێزی پێشمەرگە لەوپەڕی دەسەڵاتدایە و كۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەكانی ژێر دەستی كردووەو داعش توانای هێرشی نەماوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com