نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كۆبونەوە وجەختیش لەوە كرایەوە كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی پێویستە هەموو لایەك پابەندی دەستوور و ڕێككەوتنەکان بن.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ههرێم بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 6ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دکتۆر ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەی تیرۆریستان و سەركەوتنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، خرانە بەر باس و گفتوگۆ“.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە سەركەوتنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تیرۆریستانی داعش زووتر تێكبشكێندرێن.لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی پێویستە هەموو لایەك پابەندی دەستوور و ڕێككەوتنەکان بن“.