نوچه نێت
ئه‌ندامێكى فراكیسۆنى حزبى ده‌عوه ده‌ڵێ” چه‌ند لایه‌نێك به‌نیازن كۆده‌تا له‌دژى مالیكى بكه‌ن و بیده‌ن به‌دادگا”.
خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د سه‌رۆكى فراكسیۆنى حزبى ده‌عوه له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات كه چه‌ند لایه‌نێك به‌نیازن كۆده‌تا له‌سه‌ر نورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن كه هاوكات ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌یه. كۆده‌تاكه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێ له پۆسته‌كه‌ى لای بده‌ن و بیده‌ن به‌دادگا. خه‌له‌ف ناوى لایه‌نه‌كانى نه‌بردووه وته‌نها هه‌وڵه‌كانى به” ناپاك” وه‌سفكردووه و ئاماژه‌شى به‌وه داوه كه ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه به‌ڵگه‌كانى ویكلیكس باسى ده‌كه‌ن و كاریان بۆ دابه‌شكردنى عێراق. دیاره چه‌ندین جار مالیكى خۆى و لایه‌نگره‌كانى باسى كۆده‌تایان كردووه.
كۆده‌تا به‌سه‌ر مالیكى ده‌كرێت!
0
Share.