نوچەنێت.هه‌ولێر:
له شاری هه‌ولێر زاوایه‌كی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ستگیردەكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند:”كه‌مێك پێش ئێستا محه‌مه‌د كه‌یفی كه زاوای مامۆستا عه‌لی باپیره و ته‌مه‌نی 19 ساڵه له‌به‌رده‌م سۆپه‌رماركێتێك له شاری هه‌ولێر ڕفێنراوه”.
وتیشی:”محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ باوكی بووه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه سه‌یاره‌یه‌كی مێك زه‌مینیان پێ بووه رفێنراوه”.
له‌باره‌ی بوونی داوای یاسایی له‌سه‌ری، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی”هیچ داوایه‌ك به‌ڕه‌سمی به ئێمه نه‌گه‌یشتووه له‌لایه‌ن دادگا یان پۆلیس و ئاسایشه‌وه”.
لەلایەكی ترەوە تارق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به خه‌ندانی راگەییاندوە”محه‌مه‌د كه‌یفی كه زاوای عه‌لی باپیری ئه‌میر كۆمه‌ڵی ئیسلامییه نه‌ڕفێنراوه، به‌ڵكو به تۆمه‌تی تیرۆر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆرەوە ده‌ستگیركراوه”.