نوچەنێت.ههولێر:
لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کرد داوای لێبوردن بکات،بەڵام سەرۆكی پەرلەمان داوای لێبوردنی نەكرد.
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد،ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کرد بەهۆی بانگهێشتکردنی میوانی بیانی بۆ كۆبونەوەی رۆژی 23/6/2015 و پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەوەی داوای لێبوردن بکات”.
لەلای خۆشییەوە د.یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەی دا لەسەر ئەو پرسانە و داوای لێبوردنیشی لە فراكسیۆنی پارتی نەكرد.