نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌رێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی دەڵێت، ماوه‌ی چوار رۆژه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت كردووه‌و تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ رێگریكردن له‌كاره‌كانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ولێره‌وه ده‌گێرێته‌وه.
به‌رزان عه‌بدوڵا،به‌رێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی،بهKNNCراگایاندوە”ماوه‌ی چوار رۆژه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت كردووه‌و تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه“.
به‌رێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی، له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد”له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ولێره‌وه رێگری له‌كاره‌كان ده‌كرێت“.
به‌رزان عه‌بدوڵا جه‌ختیكرده‌وه”له‌كاتی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا به‌فه‌رمی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه“.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ند گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ دروستكردن‌و ئاماده‌كردنی خۆراك بۆ زیندانیان كێشه كه‌وته نێوان به‌رێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی و وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ولێر.