کەرکووکی: هەرێم بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا دەتوانێ چەک لە ئەمەریکا بەدەست بێنێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم دەتوانێ چەک و پێداویستیی سەربازی و ڕاھێنان ڕاستەوخۆ لە ئەمەریکاوە بەدەست بێنێت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا.

کەمال کەرکووکی،بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک-دوبز بەسایتی فەرمی حیزبەكەی رایگیەیاندوە”حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێ چەک و عیتاد و ڕاھێنان، ڕاستەوخۆ لە ئەمەریکاوە بەدەست بێنێت بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی بەغدا، هەڵبەت ئەمەیش بە پشتبەست بە یاسای ژمارە (١٢٠٨)ی ساڵی(٢٠٠٤)ی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە ساڵانە لەگەڵ بودجەی ئەمەریکا تازە دەکرێتەوە و، تایبەتیشە بە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکاوە”.

کەرکووکی كە لە هەمان كاتدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیە وتیشی”یاسای ژمارە (١٢٠٨)ی ساڵی (٢٠٠٤) کە ساڵانە لەگەڵ بودجەی وەزارەتی بەرگری تازە دەکرێتەوە و لە ناو بودجەی ئەمەریکا بڕیاری لەسەر دەدرێت، دەستەڵاتی ڕاستەوخۆ دەداتە پنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری)ی ئەمەریکا لەگەڵ ئەو گرووپ و ھێزانەی کە دژی تیرۆریستان لە شەڕدان بەتایبەت لە عێراق و لە ئەفغانستان، ڕاستەوخۆ و بێ گەڕانەوە بۆ ڕێپێدانی ‌حکوومەتی وڵاتەکەیان مامەڵە بکات”.

بە بۆچوونی ئەو بەرپرسە، ئەم یاسایە دەرگایەکی گرینگە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەدەستھێنانی چەک و پێداویستیی سەربازی و ڕاھێنانی پێویست بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی حکوومەتی ناوەندی ئەو وڵاتانەی کە لە حاڵەتی شەڕدان لە دژی تیرۆریست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com