نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت،هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بوه بەرێكەوتنەكەی لەگەڵ به‌به‌غدا، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌ڵێت،كارتی فشاری به‌غدا بۆسه‌ر هه‌رێم سوتاوه.
زاهیر عه‌بادی،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ڕۆژنامه‌ی (ئیتجا پرێس)ی ڕاگه‌یاندوه،حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نابێت به‌ڕێكه‌وتنه‌كانه‌وه، ده‌شڵێت:”حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت وه‌ڵامی توندی بۆ هه‌رێم هه‌بێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ڕه‌چاو ده‌كات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختیشیكرده‌وه،حكومه‌ت نایه‌وێت مافی خه‌ڵكی كوردستان بخوات،به‌ڵام وه‌ك ناوبراو ده‌ڵێت:”ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی سۆمۆ هه‌نارده ده‌كرێت،بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نییه‌و ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم لێی سودمه‌ند ده‌بن”.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌شواق جاف،پەرلەمانتاری پارتی لە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە NNA راگەیاندوە:” وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره نیشانه‌ی دڵسۆزی نییە بۆ كورد،ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ش له‌كاتی خۆیدا مالكی به‌كاریهێناوه كه به‌به‌رده‌وامی وایان نیشانده‌دا، به‌رپرسانی كورد پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو ته‌نها بۆخۆیانه نه‌ك بۆ میلـله‌ت، بۆیه ئه‌وه كارتێكی سوتاوه‌و ده‌یانه‌وێت موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه‌بكه‌ن”.
جاف له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت داویه‌تیه پاڵ حكومه‌تی هه‌رێم وتی:”پێویسته بۆ ئه‌و قسانه به‌ڵگه هه‌بێت و بیسه‌لمێنن كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ونه‌وته‌ی كه ده‌یفرۆشێته‌وه به‌وڵاتان مافی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌خوات”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كورد هێمای به‌وه‌شكرد، كارتی فشاری به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێم سوتاوه”.