نوچەنێت.هه‌ولێر:
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت،سازان به‌مانای پیلانگێڕی و كوده‌تا نییه، به‌مانای بێ‌باك بوون نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌و مانایه دێت كه لێپرسراوێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌رشانمان زیاتر ده‌بێت.
ئەندامانی كۆمیته‌ی باڵای گفتوگۆی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان، بۆ سازانی نیشتمانیی له‌سه‌ر ده‌ستورو پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاره‌زای یاسایی و ده‌ستوری و مامۆستا‌و ئه‌كادیمی زانكۆكانی كوردستان كۆبوونه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار،لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد،كه ئێستا هه‌لومه‌رجێكی سیاسی نوێ، زه‌مان و زه‌مینه‌یه‌كی نوێ هاتۆته پێشه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جۆرێك له‌هاوسه‌نگی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی یاسایی هه‌یه‌و په‌رله‌مان تاكه ده‌زگای شه‌رعیمانه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاوازیش بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی شه‌رعی خه‌ڵكی كوردستانه‌و ده‌شبێ حورمه‌تی بگرین.
مه‌لا به‌ختیار،رونیكرده‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، سازانی نیشتمانیی له‌سه‌ر ده‌ستور، له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم، سازانی حزبه سیاسییه‌كان و سازانیشه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌بێ گوێ له‌سه‌رجه‌م ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كنایش بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی رایه‌ڵه‌یه‌كی گه‌ڵاڵه‌كراوی عه‌قلانی و سازانی رێكبخه‌ین و سه‌ره‌نجامیش ده‌ستور، بكه‌ین به‌ده‌ستورێكی گه‌ل په‌سه‌ندی راسته‌قینه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی (23)ی حوزه‌یرانی به‌وه‌رچه‌رخانێكی سه‌ره‌تایی پێشكه‌وتنی هاوكێشه دیموكراسییه‌كان پێناسه كرد‌و جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌م جۆره وه‌رچه‌رخانانه پێویستی به‌فۆرمۆله‌كردنی یاسایی، به بنه‌مادانان و چه‌سپاندن هه‌یه، كه له‌سه‌ره‌نجامیشدا پێویستی به‌سازان و رێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رونیشیكرده‌وه، كه: سازان به‌مانای پیلانگێڕی و كوده‌تا نییه، به‌مانای بێ‌باك بوون نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌و مانایه دێت كه لێپرسراوێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌رشانمان زیاتر ده‌بێت. له‌سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو گروپ و تاكێك، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یمانی سیاسی و سازانی نیشتمانیی.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی باڵای گفتوگۆی یه‌كێتیی، ته‌ئكیدیی كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی مه‌به‌ستێتی، به‌وردی گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، له‌لایه‌ك یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، كه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌سودو قازانجی گه‌له‌مان و ئه‌م بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه دابڕێژرێت و وتیشی: ده‌بێ كارێك بكه‌ین كه خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌رجه‌م پرۆژه پێشكه‌ش كراوه‌كاندا بدۆزینه‌وه.