نوچەنێت.هه‌ولێر:
تاوتوێكردنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی كۆده‌بێته‌وه.
عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێیی به سایتی فەرمی راگه‌یاندوە”بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی به‌سه‌ر په‌رشتی كاك كۆسره‌ت كۆده‌بێته‌وه “.
وتیشی”هه‌رله كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆلای لایه‌نه سایسیه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی دانراوه كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رده‌وامیان ده‌بێت“.