نوچه نێت
موقته‌دا سه‌دڕ رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داوا له ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ده‌كات ته‌وبه بكات، یان ده‌بێت ره‌جم بكرێت.
وێراى سه‌ره‌خۆشى كردن له‌میرى كوێت، ئه‌مڕۆ رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درى شیعه، موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له خه‌لیفه‌ى داعش ده‌كات تۆبه بكات. له‌به‌یاننامه‌كه‌ى سه‌در ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى وه‌ك خه‌لیفه‌ى موسڵمانان خۆى ناساندووه. له‌كاتێكدا موسڵمان له‌و خه‌لیفه‌یه بێبه‌رین. له‌به‌یاننامه‌كه پرسیار ئاراسته‌ى به‌غدادى ده‌كرێت و ده‌پرسێ” ئایا زانیوته پێغه‌مبه‌رى خودا نوێژكه‌رێك بكوژێت. ئایا زانیوته سزاى كه‌سێك به‌نقوم كردن و سوتان بدات؟” سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه موقته‌دا داوا له به‌غدادى ده‌كات تۆبه بكات، ئه‌گینا خۆى و گروپه‌كه‌ى ره‌جم ده‌كرێن و به‌هێز رووبه‌روویان ده‌بنه‌وه.
موقته‌دا سه‌در داوایه‌كى له خه‌لیفه‌ى داعش هه‌یه
0
Share.