وەزارەتی تەندروستی بەمەبەستی دەستەبەری سەلامەتی خۆراك رێنمایی تایبه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەمەبەستی دەستەبەری سەلامەتی خۆراك و دڵنیابوون لە هاوردنی خۆراكی سەلامەت و هاوجووت لەكەڵ تایبەتمەندی كارپێكراو لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی هاوڵاتیان؛هەروها بۆ بەرجاوڕونی ئەو بازرگانانەی خۆراك هاوردەی هەرێم دەكەن؛وەزارەتی تەندروستی ڕێنمایی تایبەت بەهاوردنی خواردن و خواردنەوە بڵاودەكاتەوە.

 

كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی كە وێنەیەكی بۆ نوچینێت نێراوە:

1- دە‌بێت بازرگان سە‌ردانی بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی تە‌ندروستی هە‌ولێر ,سلێمانی, دهۆك /بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی پاراستنی تە‌ندروستی / بە‌شی چاودێری تە‌ندروستی بكات لە‌ سنووری پارێزگای خۆی بۆ پێدانی یاسا و ڕێنمایی پێویست و تایبە‌ت بە‌ چۆنیە‌تی هاوردە‌كردنی خۆراك لە‌ دە‌رە‌وە‌ بۆ ناوە‌وە‌ی هە‌رێم .

2- هە‌ر بازرگانێك بۆ جاری یە‌كە‌م بە‌رهە‌مێكی خۆراكی نوێ هاوردە‌ی هە‌رێمی كوردستان بكات پێویستە‌ داواكاریە‌ك بە‌ كلێشە‌ی كۆمپانیا پێشكە‌ش بە‌ بە‌ڕێوبە‌رایە‌تیە‌ گشتیە‌كانی تە‌ندروستی بكات, لە‌گە‌ڵ لیستی ئە‌و خۆراكانە‌ی كە‌ دە‌یە‌وێت هاوردە‌ی بكات, وە‌ پێش هاوردنی دە‌بێت نموونە‌ی ئە‌م بە‌رهە‌مە‌ خۆراكیە‌ بەهێنێت بۆ بە‌شی چاودێری تە‌ندروستی بە‌مە‌بە‌ستی پشكنین لە‌ رووی فیزیایی ,وە‌ بایۆلۆجی و كیمیاوی ئە‌گە‌ر پێویست بكات وە‌ پێدانی زانیاری تە‌واو دە‌ربارە‌ی ئە‌م بە‌رەە‌مە‌ خۆراكیە‌ تاوە‌كو توشی هیچ گیروگرفتێكی یاسایی نە‌بێت كە‌ نە‌گونجێت لە‌گە‌ڵ یاساو رێنمایی تە‌ندورستی لە‌ كاتی هاوردنی خۆراك .

3 – بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی تە‌ندروستی هە‌ولێر ,سلێمانی , دەۆك /بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی پاراستنی تە‌ندروستی / بە‌شی چاودێری تە‌ندروستی پێویستە‌ ئە‌م خالانە‌ی خوارە‌وە‌ بە‌ بازرگان جێ بە‌جێ بكات پێش هاوردنی خۆراك (خواردن و خواردنە‌وە‌) .

  • مۆڵە‌تی هاوردنی ژووری بازرگانی و پیشە‌سازی یان ناسنامە‌ی ژووری بازرگانی هە‌بێت.
  • فۆرمی زانیاری تایبە‌ت بە‌ بازرگان پڕ بكرێتە‌وە‌ .
  • بازرگان دە‌بێت بروانامە‌ی كۆگا دە‌ربكات وە‌ ساڵانە‌ نوێ بكاتە‌وە‌ لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیە‌كان .
  • ئە‌گە‌ر بازرگان لە‌ جیاتی خۆی پاڕێزە‌رێك یان كە‌سێكی كردە‌ بریكار بۆ كارە‌كانی خۆی ,دە‌بێت بازرگان لە‌ دادنووس (كاتب العدل) وە‌كالە‌یە‌ك بۆ بریكارە‌كە‌ی بكات كە‌ ئاراستە‌ی وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی كرابێت.
  • بازرگان یا بریكاری بازرگان دە‌بێت بە‌ڵێن نامە‌یە‌ك پڕبكاتە‌وە‌ لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیە‌كە‌تان / بە‌شی یاسای ,كە‌ تێیدا ئاماژە‌ بە‌وە‌ بكات ئە‌و خۆراكە‌ی (خواردن و خواردنە‌وە‌) كە‌ لە‌ دە‌رە‌وە‌ی وڵات هاوردە‌ی هە‌رێمی كوردستان دە‌كات بە‌ پێ ی یاسا و ڕێنمایە‌كانی تە‌ندروستی بێت وە‌ پێچە‌وانە‌ بە‌رپرس دە‌بێت لە‌ هە‌ر كە‌م و كوریێك كە‌ رووبدات لە‌و بە‌رهە‌مە‌ خۆراكییانە‌ی كە‌ هاوردە‌ی هە‌رێمی كوردستانی دە‌كات . وە‌ ئاگاداری هە‌موو ئە‌و یاسا و ڕێنمایە‌ نوێیانە‌ بێت كە‌ وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی دە‌ری دە‌كات لە‌ ڕێگە‌ی (ڕاگە‌یاندنە‌كان , وێب سایتی وە‌زارە‌ت و بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیە‌كان, ئیمە‌یڵی بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی چاودێری خۆراك بۆ بازرگانە‌كان) كە‌ لە‌ خوارە‌وە‌ ئاماژە‌ كراوە‌.
  • لە‌ كاتی هاوردە‌كردنی خۆراك بازرگان پێویستە‌ ئە‌و بروانامانە‌ (شهادات) لە‌ وڵاتی بە‌رهە‌م هێن لە‌گە‌ڵ باری خۆراكە‌كە‌یدا بێت كە‌ ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ن.
  • بروانامە‌ی تە‌ندروستی .
  • بروانامە‌ی شیكاری (تحلیل).
  • بروانامە‌ی سە‌رچاوە‌ی بە‌رەە‌م ەێن.
  • بروانامە‌ی حە‌لال .
  • بە‌ڵگە‌نامە‌یە‌ك بسە‌لمێنێت كە‌ ئە‌و شیرە‌ی هاوردە‌ی دە‌كات میلامینی تێدا نیە‌ .
  • (Free Sale) بە‌ڵگە‌نامە‌یە‌ك بسە‌لمێنیت هاوڵاتیانی ووڵاتی بە‌رهە‌مهێن خۆراكە‌كە‌ بە‌كاری دە‌هێنن.
  • بروانامە‌یە‌ك بسە‌لمێنێت كە‌ خۆراكە‌كە‌ پارێزراوە‌ لە‌ تیشك .
  • بروانامە‌یە‌ك بسە‌لمێنێت كە‌ خۆراكە‌كە‌ پاڕێزراوە‌ لە‌ (دایوكسین)
  • بروانامە‌ی (Coc) بۆ خواردنە‌وە‌ی وزە‌ بە‌خش.
  • لیستی ناوە‌كانی بە‌رهە‌می خۆراك لە‌ ناو بارهە‌لگرە‌كە‌ (شاحنە)‌ .
  • بروانامە‌یە‌ك بسە‌لمێنێت كە‌ خۆراكە‌كە‌ دە‌ستكاری جینات نە‌كراوە‌ (GMO).

راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com