نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی بارزان رایده‌گه‌یه‌نێت هێزه ئه‌منیه‌كان كه‌سێكی عه‌ره‌بیان ده‌ستگیردووه،كه خۆی وه‌ك دكتۆر ناساندووه و نه‌شته‌رگه‌ریی ساخته‌ی بۆ هاولاَتیان ئه‌نجامداووه و پاره‌یه‌كی زۆریشی لێوه‌رگرتوون.
به‌ختیار خه‌لیفانی، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی بارزان، به خه‌ندانی راگه‌یاندوە: نزیكه‌ی ده رۆژ ده‌بێت، كه‌سێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، كه هیچ شاره‌زاییه‌ك و بڕوانامه‌یه‌كی له بواری ته‌ندروستی نیه هاتۆته قه‌زای مێرگه‌سور و ده‌ڤه‌ری بارزان.
وتیشی: “ئه‌و كه‌سه خۆی به شاره‌زا له بواری ته‌ندروستی ناساندووه، به خه‌ڵكه‌كه‌ی وتووه به ئاسانی و به‌شێوازێكی سه‌ره‌تایی زۆر باش ده‌توانم نه‌شته‌رگه‌ری به‌ردی گورچیله‌تان بۆ بكه‌م و هه‌ر به‌ردێكتان هه‌بێت ده‌توانم ده‌ریبهێنم”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “ئه‌و كه‌سه له رێگای نه‌شته‌ره‌وه سكی چه‌ند كه‌سێكی كون كردووه و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆكردبن، له رێگای پلاسته‌ر و لۆكه‌وه برینه‌كه‌ی داپۆشیووه و دواتر به شێوه‌یه‌كی ساخته چه‌ند به‌ردێكی پیشانداون، گوایه ئه‌و به‌ردانه‌ی له‌ناو گورچیله‌ی ئه‌وان ده‌رهێنابێت”.
به‌ختیار خه‌لیفانی، باسی له‌وه‌شكرد: “له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكیشی كه وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ریی دایناوه (300 بۆ 700) دۆلاری ئه‌مریكی له هاولاَتیان وه‌رگرتووه”.
به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی بارزان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه ئاگاداركراینه‌وه و چه‌ند هاولاَتیه‌ك سكالاَكه‌یان هێنایه لای ئێمه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان توانیمان ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ین و ئێستا له‌لای پۆلیس به‌ندكراوه و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه”.