نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دەڵێت،په‌رله‌مان لایه‌نێك نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ته‌سفیاتى سیاسى، په‌رله‌مان شوێنێكى یاسایى و دامه‌رزاوه‌یه‌كى گرنگه له كوردستان بۆیه ناكرێت هه‌ر لایه‌نێك به ویستى خۆى پڕۆژه‌پێشكه‌ش بكات.
عه‌لى عه‌ونى،ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حیزبەكەی ڕاگه‌یاندوە “هه‌ندێك لایه‌ن له ڕێگاى په‌رله‌مانتارانیانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن كه گوایه فڵانه یاسا به ده‌نگى زۆرینه تێ ده‌په‌ڕێنرێت و، حسابیش بۆ كه‌س ناكرێت له كاتێكدا ئێمه ده‌ڵێن په‌رله‌مان لایه‌نێك نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ته‌سفیاتى سیاسى، په‌رله‌مان شوێنێكى یاسایى و دامه‌رزاوه‌یه‌كى گرنگه له كوردستان بۆیه ناكرێت هه‌ر لایه‌نێك به ویستى خۆى پڕۆژه‌پێشكه‌ش بكات و دواتر بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى دیكەدا”.
وتیشی”دواى 17ـى شوبات داواكارى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئه‌وه بوو كه سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ى ڕه‌هه‌ندى نیشتمانی‌یان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌ماندا سازانى له‌سه‌ر بكرێت؛ جا ئه‌وه ئێمه بووین جه‌ختمان له‌سه‌ر سازان كرده‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ى بینیمان له 23/6ـدا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پر‌نسیپه بوو كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرا”.