نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دانیشتنی هه‌فته‌ی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای لایه‌نه‌كان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به كارێكی ئاساییی دەزانێت و هیوای خواست لایه‌نه‌كان گفتوگۆی زیاتر ئه‌نجامبده‌ن تاوه‌كو به سازان بگه‌ن.
به‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ناوه‌ند و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و دایاریكردنی به‌رپرسه‌كانیان به‌پێی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی سێهه‌م، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی له هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
بەپێ هەواڵی كەناڵی پەیامی زمانحاڵی كۆمەڵ،له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه باس له بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرا و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ته‌ئكیدی له‌گرنگی پرۆسه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هیواشی خواست لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور كاره‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دانیشتنی هه‌فته‌ی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای لایه‌نه‌كان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به كارێكی ئاساییی زانی و هیوای خواست لایه‌نه‌كان گفتوگۆی زیاتر ئه‌نجامبده‌ن تاوه‌كو به سازان بگه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، تیشكی خسته‌سه‌ر رووداو‌و پێشهاته‌كانی كوردستان‌و جیهانی ئیسلامی به‌گشتی، له‌و رووه‌شه‌وه باس‌وخواس له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر شاری كۆبانی‌و شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردان كرا‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌توندی ئیدانه‌ی كرد، هه‌روه‌ك ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و هێرش‌و ره‌شه‌كوژییانه‌ی كرد كه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهانی ئیسلامی‌یان گرتووه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی ببنه قوربانی‌و ئارامی‌و ئاسایشی خه‌ڵكی مسوڵمان تێكبچێت.
دواتر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆی له‌باره‌ی دیاریكردنی به‌رپرسی ناوه‌ند و ده‌زگاكان كرد و به‌مشێوه‌یه‌ی دیاریكرد، حه‌سه‌ن بابه‌كر به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌میر، مامۆستا مه‌حمودی ئازادی به‌رپرسی ناوه‌ندی زانایان و بانگخوازان، سه‌لیم كۆیی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان، هاوژین عومه‌ر به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن، قومریه محه‌مه‌د به‌رپرسی ناوه‌ندی خوشكان، شوان رابه‌ر ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كان، یاسین حسن به‌رپرسی ده‌زگای دارایی، ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز به‌رپرسی ناوه‌ندی ڕاهێنان‌و گه‌شه‌پێدان، كامه‌ران بابانزاده به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی ڕێكخراوه‌كان، بیلال سلێمان به‌رپرسی ناوه‌ندی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پارێزگاكان، فاروق عه‌لی به‌رپرسی تۆڕی میدیایی، سه‌عید مه‌جید به‌رپرسی ناوه‌ندی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ڕێبوار حه‌مه‌دی وه‌كو وته‌بێژی فه‌ڕمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دیاریكرد.