یەكگرتووی ئیسلامی:دەبێت پرسی ولایەتی سەرۆكی هەرێم بەسازانی نێوان لایەنەكان چارەسەر بكرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو رایدەگەێنێت، ئێمە هەر لەسەرەتاوە قەناعەتمان بەسازانی نیشتمانی نێوان لایەنە سەرەكیەكانی ناو پەرلەمان هەبووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ پرسی ولایەتی سەرۆكی هەرێم.

كاتژمێر 10ــی سەر لەبەیانی ئەمرۆ یه‌ك شەممە 28-6-2015 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی مامۆستا محەمەد فەرەج، ئەمینداری گشتی كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامداو بەلاغێكیشی بڵاو كردەوە.

لەبەشێكی راگەیەنراوەكەیدا هاتووە”ماوەیەكە هەرێمی كوردستان كەوتوەتە دۆخێكی سیاسی نادیارو ئالۆزەوە و ئێمە وەك یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر لەسەرەتاوە قەناعەتمان بەسازانی نیشتمانی نێوان لایەنە سەرەكیەكانی ناو پەرلەمان هەبووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ پرسی ولایەتی سەرۆكی هەرێم و ئەم قەناعەتەشمان لە بەلاغی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی لە بەرواری 22-6-2015 بە هەموان راگەیاندووە و ئێستاش جارێكی تر جەخت لەسەر سازانی نیشتمانی دەكەینەوەو هێشتا كاتمان بەدەستەوە ماوە بۆ رزگاركردنی رەوشەكە لەم ئاڵوزیەو گەیشتن بە تەوافوق“.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو”بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانمان راسپاردووە كە بەشێوەیەكی خێرا هەڵسێت بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی پێنج قۆڵی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی و یاسایی بۆ پرسی ولایەتی سەرۆكی هەرێم و دەربازكردنی هەرێمەكەمان لە م ئاڵۆزیەی تێكەوتوەو رەواندنەوەی ئەو دڵە راهوكێیەی كە رووی لە هاوڵاتیانی كوردستان كردووە. تاكو هەرێمەكەمان بە یەكدەنگی و یەكریزی رووبەروی گشتی مەترسە دەرەكیەكان ببێتەوە و هەموو دەرفەتە رەخساوەكان بۆ گەشەدانی بەدەستكەوتەكانی میللەتەكەمان فەراهەم بهێنین“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com