نوچەنێت.ههولێر:
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان،رایدهگهیهنێت دانانی كات بۆ فراكسیۆنهكهیان قبووڵ ناكهن، بیریشیان لهوه نهكردووهتهوه، كه پرۆژهیان ههبێت بۆ پرسی سهرۆكایهتی ههرێم.
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە”بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم ئەو بابەتەیە پێویستە سازان و تەوافوقی نێوان لایەنەكانی سیاسی لەسەربێت، رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پەیوەستە بەهەموو لایەنەكان و تەواوی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و پێكهاتەكانەوە، واتە نابێت هیچ لایەنێك پشتگوێ بخرێت و بۆچوونی وەرنەگیرێت، بۆیە ئەو بابەتە ئەوەندە یاساییە دوو هێندە سیاسی و نیشتمانیە”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پ.د.ك دەڵێت”بۆ پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمیش لایەنەكان چوار پرۆژەیان هەیە، پێمانوانەبێت بە خوێندنەوەیان كێشەكە چارەسەر بوو نەخێر ئەسڵەن دۆخەكەی ئاڵۆزتر كردووە، دەبوو بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە بۆچوونێكی یەكگرتوومان هەبێت”.
ئەو دەڵێت”پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بایەتێكی سیاسی و نیشتمانیە دەكرێت لایەنەكانی سیاسی بگەنە ئەنجامێك ئەوكاتە فراكسیۆنەكان قسەی لەسەر بكەن، ئەمە بەو مانایە نا كە حزب كارەكەی یەكلای بكاتەوە”.
ئومێد خۆشناو وتیشی: “هیچ لایەن و فراكسیۆنێك ناتوانێت كات بۆ ئێمە دیاری بكات، بڵێت پێویستە فراكسیۆنی پارتی پرۆژە پێشكەش بكات یان ئَێمە كاری خۆمان دەكەین، وەكو فراكسیۆنی پارتی ئەم مەرجانە رەتدەكەینەوە، ئەسڵەن بیرمان لەوە نەكردوەتەوە پرۆژە پێشكەش بكەین، پێمانوایە پێشكەشكردنی پرۆژە دروستكردنی بەربەست لەبەردەم گفتوگۆ لەسەر پرسی سەرۆكایەتی”.