پارتی: بەغدا شتی كەسی بۆ نەجمەدین كەریم دەكات بەڵام هیچ بۆ كەركووك ناكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر لیستی پارتی دەڵێت،پێدەچێت لە بەغدا هەندێك شتی كەسی بۆ پارێزگاری كەركووك بكەن،بەڵام پێشبینی ناكەم بەغدا شتێك بۆ كەركووك بكات، چونكە خۆی ڕایگەیاندووە ئیفلاسی كردووە.

محەممەد كەمال سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر لیستی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”پێدەچێت لە بەغدا هەندێك شتی كەسی بۆ پارێزگاری كەركووك بكەن،بەڵام پێشبینی ناكەم بەغدا شتێك بۆ كەركووك بكات، چونكە خۆی ڕایگەیاندووە ئیفلاسی كردووە، دۆخی ئابووری تێك چووە و چوار پارێزگای گەورە ئیفلاسیان كردووە لەوانە بەغدای پایتەخت، لە هەمان كاتدا عێراق تووشی شەڕێكی قورس لەگەڵ داعش بووە و گیرۆدەیە، بۆیە پێشبینی ناكرێت عێراق لەم دوو قەیرانەدا بتوانێت ئەو داواكاریانەی پارێزگاری كەركووك جێبەجێ بكات”.

وتیشی”تا ئێستا كەركووك بە فەرمی لەسەر بەغدایە و هەموو مووچە و میزانییەی لە بەغداوە هاتووە، بۆیە بۆ هەندێك لە كارەكان دەبێت بگەڕێینەوە بەغدا، چونكە پچڕانی سەرەكی لەگەڵ بەغدا نەكراوە، بەڵام ئەمە واقیعە و ئەو بودجەیەی پێشتر دەهات وەك پترۆدۆلار و بودجەی پارێزگاكان، ئێستا بەغدا ناینێرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com