نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی یه‌كێتی دەڵێت،په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریداوه تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو، مۆڵه‌ت به پارتی بدات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی خۆی له باره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش بكات.
گۆران ئازاد،پەرلەمانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به KNN ی ڕاگه‌یاندوە”په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریداوه تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو، مۆڵه‌ت به پارتی دیموكراتی كوردستان بدات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی خۆی له باره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش بكات، یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر گفتوگۆ‌و دانوستان بكات بۆ گه‌یشتن به سازان له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم“.
وتیشی”ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی هه‌رێم له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌گه‌نه سازان و رێكه‌وتن،ئه‌وا په‌رله‌مانی كوردستان ڕێكاره یاساییه‌كانی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی“.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد”بڕیاره سبه‌ینێ په‌رله‌مان، دوا دانیشتنی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجام بدات كه 2 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له ڕۆژی 1 ی 7 یشه‌وه پشووی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات“.
پەرلەمانتارەكەی یەكێتی وتیشی”له‌دانیشتنی سبه‌ینێدا به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ڕێكخستن‌و چاندن‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كرێت“.