وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی ڕەخنە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەگرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند،ئەوانەی بەرپرسیاری سیاسی و ئیداری هەرێمیان لەئەسۆدایە(پێنج حزبەکە) وریاتر مامەڵە بکەن و ئەولەویاتی ئەم قۆناغە مەترسیدارەیان لێ تێک نەدرێت و ئەوەی ئەم چەند ڕۆژەی پێشتر ڕوویدا نەبێتە مایەی لێک ترازان و هەڵوەشانەوەی ئەوەی لەم ماوەیەدا بینامان کردووە

هیوا میرزاسابیر، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی لە نوسینێكدا كە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوەی دەڵێت”ئەوانەی بەرپرسیاری سیاسی و ئیداری هەرێمیان لەئەسۆدایە(پێنج حزبەکە) ووریاتر مامەڵە بکەن وئەولەویاتی ئەم قۆناغە مەترسیدارەیان لێ تێک نەدرێت وئەوەی ئەم چەند ڕۆژەی پێشتر ڕوویدا نەبێتە مایەی لێک ترازان و هەڵوەشانەوەی ئەوەی لەم ماوەیەدا بینامان کردووە لەگەڵ بوونی تێبینی و ڕەخنە و سەرنج لەوەی کە سەرۆکایەتی پەرلەمان لە۲۳/٦/۲٠۱٥ کردی لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکانی (تایبەت بەهەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم)“.

رونیشیكردوەتەوە”بەڵام هێشتا ماوەو هەلمان لەپێشە بۆگەیشتنە سازان و پێکهاتن لەسەر باشترین بژاردە و دواتر لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە ..لەمساتە وەختەدا پێویستە هەموو ڕاگەیاندنەکان هەستیارانەتر وبەربرسیارانە مامەڵە بکەن ولە خزمەتی یەکڕیزی وتەبای وچارەسەری کێشەکاندا لەڕێگەی دانوسان وحیوارەوە بن نەک گەورە کردنی جیاوازیەکان ویەکتر تۆمەتبارکردن“.

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو هیوا دارە هەمومان پێکەوە بگەنە باشترین چارەسەر و دەشڵێت”هەردەم ئەوەمان لەبەرچاوبێت کە شەڕی داعش و ئاسەوار و دەرهاویشتەی ڕۆژانەی و کێشەی موچە و بوجە و بێکاری و هەژاری و کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا و دەیان کێشەی تر کەبەرۆکی پێگرتوین و زۆری تریش بەڕیوەیە خەڵکی بۆ چارەسەریان چاوەڕیی حکومەت وپەرلەمان وسەرۆکایەتی هەرێمن بۆیە زۆر مەترسیدارەو بێ هیوایی ڕوودەدات کەئەوان ببنە مایەی کێشەو مەترسی“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com