نوچه نێت
چه‌ند ساڵێكه گه‌نجێكى تورك به‌ناوى مه‌سعود له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌كوڕى عوده‌ى سه‌دام حوسێنه.
زۆرجار سه‌ركرده‌كان و كوڕه‌كانیان رۆله‌ى ناشه‌رعیان لێ ئاشكرا ده‌بێت. هاوشێوه‌ى ئه‌وان كوڕێكى گه‌نج كه ناوى مه‌سعوده و توركه. له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن وێنه‌ى خۆى و دایكى بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ ” من كوڕى عوده‌ى سه‌دام حوسێنم” دایكى مه‌سعود ناوى سه‌ڤدیم ئورونه، به‌مشێوه‌یه باسى په‌یوه‌ندى خۆى وعوده‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ” پورم له‌به‌غدا هوتیلێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه من له‌ساڵى 1982 سه‌ردانى پورم كردووه. له‌یه‌كێك له‌شه‌وه‌كان ئاهه‌نگێكى گه‌وره سازكرابوو له‌وێ عوده‌یم ناسى و چه‌ند مانگێك له‌گه‌ڵى ماوه‌وه”. هه‌رچه‌نده ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و ژنه له‌ژیان نه‌ماوه، به‌ڵام مه‌سعود له‌ژیاندا ماوه و داواى میراتى باوكى ده‌كات.

