نوچه نێت
ئه‌و وێنه‌یه یه‌كێكه له‌وێنه به‌ناوبانگه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م، ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت ژه‌نه‌رال لوان كه بكوژه‌كه‌یه دواى 50 ساڵه له‌كوشتنه‌كه په‌شیمان بۆیه‌وه. به‌ڵام دواى چى كه هه‌موو دونیا رقى لێ‌بوو.
چیرۆكى وێنه‌كه
له ساڵی 1961، فۆتۆگرافه‌ر “ئیدی ئادامز” وێنه‌ی “نجیبن لوان” گرت كه ژه‌نڕاڵیكی ڤیتنامی بوو و له‌كاتی وێنه‌كه فیشه‌كی به سه‌ری سه‌ركرده‌یه‌كی گروپێكی ڤێتنامییه‌وه ده‌نا.
دوای شه‌ڕی ڤێتنام، وێنه‌كه كاریگه‌ری خۆی دروستكرد، ژه‌نڕاڵه‌كه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئوسترالییه‌وه ره‌تكرایه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، گواسترایه‌وه بۆ ئه‌مریكا، له‌وێش هه‌ڵمه‌تێكی فراوان له دژی به‌رپابوو.
كاتێك له ڤیرجینیا گیرسایه‌وه، چێشتخانه‌یه‌كی كرده‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر دیواری چێشتخانه‌كه ده‌یاننوسی” لێره بڕۆ، ئێمه ده‌زانین تۆ كێیت”.
به‌ڵام له‌راستیدا، ئه‌و كه‌سه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵه‌كه گولـله‌ی پێوه ده‌نێت و ده‌یكوژێت، پێشتر كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دژ به هاوڵاتییانی بێ‌تاوان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا وێنه‌ی نه‌گیرابوو، كه‌س باسی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی نه‌ده‌كرد.