نوچه نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نرخى نوێى كارتى مۆبایل ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێ” له‌مانگى ئابى داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د سه‌رحان ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ به رۆژنامه‌ى ده‌ستوورى راگه‌یاندووه، بارودۆخى ئابوورى وڵات به‌شێوه‌یه‌كه ده‌بێت بڕگه‌كانى باج له یاساى بودجه جێبه‌جێ بكرێت. سه‌رحان راشى گه‌یاندووه نرخى نوێى كارتى مۆبایل هه‌موو جۆره‌كان ده‌گرێته‌وه له پێنج هه‌زارییه‌وه ده‌ست پێده‌كات. ئه‌و ته‌نها ئاماژه‌ى بۆ كارتى 5 هه‌زارى و 10 هه‌زارى كردووه و وتویه‌تى” كارتى 5 هه‌زارى ده‌بێته 6500 دینار و كارتى 10 هه‌زاریش ده‌بێته 13 هه‌زار دینار” ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات به‌وه‌رگرتنى ئه‌و باجه ده‌وڵه‌ت 2 ترلیۆن دینار قازانج ده‌كات.
له‌مانگى ئابه‌وه كارتى مۆبایل به‌و نرخانه ده‌بێت
0
Share.