نوچه نێت
په‌ڕله‌مانتارێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، چه‌ندین فڕۆكه‌وانى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو ئاماده‌ییان تێدایه بگه‌ڕێنه‌وه و شه‌ڕى دژى داعش بكه‌ن.
ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ” چه‌ندین داواكارى و په‌یوه‌ندی ئه‌فسه‌رانى فڕۆكه‌وانى سه‌رده‌مى پێشوومان هه‌یه ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه و له دژى داعش بجه‌نگن”. ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره داواش ده‌كات وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌رفه‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بدات. ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره ده‌ڵێ” ده‌ركه‌وتووه فرۆكه‌وانى له‌جه‌نگى دژى داعش گرنگه”. هه‌ردوێنیش عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه داواى له حكومه‌ت كرد سوود له ئه‌زمونى سه‌ربازیى كه‌سانى پێشوو وه‌ربگرێت.
فڕۆكه‌وانه‌كانى رژێمى پێشووى عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه
0
Share.