نوچه‌نێت
پیره پیاوێكى تورك به‌ناوى نیازى ئاق بۆداق كه كه‌سێكى خانه‌نشینه. له‌مووچه‌كه‌ى بڕێك پاره گڵ ده‌داته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌مانگى ره‌مه‌زان 30 رۆژ خوانى به‌ربانگ بۆ هه‌ژاران ئاماده بكات.
له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاژانشى ئه‌نادۆڵ نیازى ته‌مه‌ن 88 ساڵ نیگه‌رانى خۆى راده‌گه‌ینێ. له‌وه‌ى ئه‌مساڵ نه‌یتوانیوه خواردن له‌گه‌ڵ شاگرده‌كان بۆ هه‌ژاران ئاماده‌بكات. ئه‌و 16 ساڵه له‌دوكانێكى بچووك له‌گه‌ڵ دوو شاگرد خواردن بۆ به‌ربانگى هه‌ژاران ئاماده‌ده‌كات و خه‌رجى خواردنه‌كه‌ش له ئه‌ستۆى خۆیه‌تى. خۆشى هاوكاریان ده‌كات له‌دابه‌شكدرنى خواردنه‌كه. به‌ڵام ئه‌مساڵ بارى ته‌ندروستى بوارى پێنه‌دا خزمه‌ت بكات. ته‌نها خه‌رجییه‌كه‌ى داوه. نیازى ده‌ڵێ” خه‌ونێك وای لێكردم و هانى دام ئه‌و كاره بكه‌م” نیازى ناوبانگى په‌یداكردووه و خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌وروبه‌رى به” باپیره‌ى به‌هه‌شت” ناوى ده‌به‌ن.
ئه‌م پیره پیاوه توركه له‌ره‌مه‌زان كارێكى سه‌یر ده‌كات
0
Share.