نوچەنیت- ئاژانسەكان
- بەفرگر گەورەترین بەكارهێنەری بڕی كارەبایە لەبەر هۆكارێكی زۆر سادە ئەویش ئەوەیە كە بە بەردەوامی لەكاردایە ، بۆ ئەوەی بڕی ئەو كارەبایەی بەكاری دەهێنێت كەم ببێتەوە پێوییستە دەرگاكەی بە كەمی بكرێتەوە و خواردنی گەرمیش نەخرێتە ناوییەوە تا سارد دەبێتەوە .
- جلشۆر : دەتوانرێت بڕی ئەو كارەبایەی جلشۆر بەكاری دەهێنیت كەم بكرێتەوە بەوەی ئامیرەكە ماركەیەكی باش بێت لەوانەی كە وزە كەم سەرف دەكەن ، هەروەها ئەو بەرنامەی شتنە بەكار نەهینێت كە پلەی گەرمی ئاوەكە زۆر بەرز دەكاتەوە، لەبەر ئەوەی سوودەكەی كەمترە لەو بڕە كارەبایەی كە سەرفی دەكات.
- تەباخی كارەبایی: ئێستا لە ماڵەكاندا زۆر بڵاوە دەتوانرێت بڕی ئەو كارەبایەی بەكاری دەهێنێت كەمبكرێتەوە بەوەی ئەو مەنجەڵەی بەكار دەهێنرێت بۆ خواردن دروست كردن لە قەبارەی چاوی تەباخەكە گەورەتر بێت، هەروەها ئەو مەنجەڵانە بەكار بێن كە سەریان شوشەیە بۆ ئەوەی ناچار نەبێت هەموو جارێك سەری مەنجەڵەكە لاببەیت و خواردنەكە پلەی گەرمی نزم بێتەوە.
- بەكارهێنانی گڵۆپی ( ئێڵ ئی دی) لەجیاتی گلۆپی ئاسایی، هەرچەندە نرخیان كەمێك گرانە بەڵام بڕێكی زۆر كەمی كارەبا بەكار دەهێنێت.
- تەلەفزیۆن: ئەوەی پلەی بەكارهێنانی كارەبای تەلەفزیۆن بەرز دەكاتەوە ئەوەیە كە زۆربەی بەكارهێنەرانی لە باری ستاندبای بەجێی دەهێڵن، باشتر وایە بە تەواوی بكوژێنرێتەوە دوای ئەوەی ئیشت پێی نەما.