نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی پارتی لە په‌یامێكیدا، وێڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی په‌لاماری دڕندانه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ،دەشڵێت،پشتگیریی خۆمان بۆ خه‌ڵكی كوردستانی رۆژئاوا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان راده‌گه‌یه‌نین.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
له‌و كاته‌ی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له گه‌لی كوردستان‌مان له رۆژئاوا به‌گشتی و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی په‌لاماری دڕندانه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ و ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نین و داوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌كه‌ین، ئا له‌و كاته‌دا پیرۆزبایی له هێزه هاوبه‌شه‌كانی به‌شدار له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رزگاركردنی كۆبانێ له ده‌ست تیرۆریستان و تۆماركردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌كه‌ین و، ده‌ستخۆشی له یه‌كه یه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ین و داوای هه‌میشه سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. له هه‌مان كاتدا پشتگیریی خۆمان بۆ خه‌ڵكی كوردستانی رۆژئاوا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان راده‌گه‌یه‌نین كه، دڵنیاین سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وان و گه‌لی كوردستانه و شكست و سه‌رشۆریش بۆ تیرۆریسته داعشه‌كانه.
گوته‌بێژی پارتیی دیموكراتی كوردستان
27/6/2015