نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان،لە بەیاننامەیەكدا ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی داعش ده‌كات بۆ سه‌ر كۆبانی دەكات و دەڵێت،ئەم كارە دژ به هه‌موو بنه‌ماكانی ئیسلامه،هه‌روه‌ها دژ به هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤیایه‌تی و پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی مرۆڤه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
ئه‌و هێرشه كتوپڕه‌ی كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كرایه سه‌ر شاری كۆبانی‌و له ئه‌نجامیشدا ده‌ستیان دایه ڕه‌شه‌كوژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و داگیركردنی شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌كان‌و ئه‌نجامدانی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك‌و كوشتنی زیاتر له (146) كه‌س‌و بینداربونی زیاتر له 2000 كه‌س، كه به‌بڕوای زۆر له چاودێرانی سیاسی ئه‌مه به دووه‌مین كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره له‌و شاره له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ئه‌م كاره نامرۆڤانه‌ی كه ئه‌مجاره ئه‌م گروپه تیرۆریستیه پێی هه‌ستان به‌تایبه‌تی له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا كه مانگی خێروچاكه‌و لێبورده‌ییه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردیان دژ به هه‌موو بنه‌ماكانی ئیسلامه،كه سۆز‌و به‌زه‌ییه بۆ هه‌موو جیهان (وما أرسلناك إلا رحمه للعالمین)
هه‌روه‌ها دژ به هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤیایه‌تی و پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی مرۆڤه، له‌به‌ر ئه‌وه كرده‌وه‌ی ئه‌م گروپانه‌و ئیسلام دوو شتی له‌یه‌ك جیاوازن و ئه‌وكارانه‌ی كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن هه‌وڵێكه بۆ ناشرین كردنی ئیسلام و شێواندنی به‌ها به‌رزه‌كانی له‌به‌رچاوی هه‌موو دانیشتوانی جیهان، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه داوا له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه مرۆڤ دۆسته‌كان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له‌گه‌لی كوردمان بكه‌ن له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ به‌ره‌و ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌و هاوكاری كردن بۆ ئاوادان كردنه‌وه‌ی كۆبانێ و كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا.
له كۆتایشدا له خوای گه‌وره داواكارم كه شه‌هیده‌كان به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و شیفای به‌په‌له‌ش بنێرێت بۆ برینداره‌كان و خوای گه‌روه‌ش پشتیوانی هه‌موولایه‌ك بێت له‌سه‌ر كاری چاكه‌و مرۆڤ دۆستی‌و به‌هاناوه چوونی سته‌م لێكراوان.
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی
سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
27-6-2015