نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەرپرسێكی پارتی لە جەلەولا دەڵێت، لەکاتێکدا جەلەولا و سه‌عدیه كوردستانین كەچی سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی و سه‌رۆكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆبونەوەیان كردوەو ئێمە ئاگاداری ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەش نین.
عامر رەفعەت،بەرپرسی لیژنه‌ى ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا، بە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”ئەو کۆبوونەوەیه‌ی لەنێوانى سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی و سه‌رۆكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی(ھادی عامری) کراوە دوولایه‌نی بووە و ئێمە ئاگاداری نین، هه‌ڵبه‌ت بەرێوبەری ناحیە و ئیدارەکەش ئاگاداری ئەو کۆبوونەوانە نین، بۆیە ئێمە ئاگاداری ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەیش نین و بە پێویستیشی نازانین، چونکە ناوچەی کوردستانین”.
وتیشی”ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه نییه و پێشتریش چەندین کۆبوونەوە ساز دراون،بەڵام سەعدیە بە تەواوەتی کەوتووه‌تە دەست حەشدی شەعبییه‌وه و، ئەوەی ئێستا قسەی لەسەر دەکرێت جەلەولایە، لەکاتێکدا شاری کوردستانین و پێویست ناکات قسەیان له‌باره‌وه بکرێت، ئاخر پێویستە بەرێککەوتن ئەو ھێزانە دەربکرێن و ھێزی پێشمەرگەیان لێ جێگیر بکرێت، نەک بە ھاوبەشی بەڕێوە ببردرێن”.
بەرپرسی لیژنه‌ى ناوچەی جەلەولا به پێویستی ده‌بینێ، ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە تادەگاتە چیای حەمرین جێگیر بکرێن، چونکە ناوچەی کوردستانین.