نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆرستانی داعش جارێكی تر ڕقی ڕه‌شیان له‌ژیان و مرۆڤایه‌تی به‌كۆبانی خۆڕاگر ده‌ڕێژن،ده‌شلێت، وێنه‌ی منداڵه غه‌درلێكراوه‌كان هه‌مو به‌ها مرۆیییه‌كانی له‌ناخه‌وه هه‌ژاند.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی ئارام شێخ محەمەد،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ كەوێنەیەكی دەست نوچەنێت كەوتوە رایگه‌یاندوە”به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، تیرۆرستانی داعش جارێكی تر هاوشێوه‌ی قه‌تڵوعامی سه‌ده تاریكه‌كان، به‌ده‌یان منداڵ و گه‌نج و پیری بێدیفاعی كوردیان له‌خۆرئاوای كوردستان خه‌ڵتانی خوێن كرد، كه ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه كوردن و ڕازینابن چاره‌ی ڕه‌شی تیرۆرستان خاكی پیرۆزی كوردستان گڵاوبكات”.
له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێت: “نه‌نگییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی و ئه‌و هێزانه‌ی خۆیان به‌ئازادیخواز ده‌زانن له‌ئاست وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه‌دا بێده‌نگ بن، كه تیرۆرستان دور له‌هه‌موو به‌هایه‌كی ئاینی و ئینسانی به‌دڕندانه‌ترین شێوه كۆتاییان به‌ژیانیان هێناو ویژدانی هه‌مو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژادانی له‌ناخه‌وه هه‌ژاند.
ئارام شێخ محه‌مه‌د ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، كه “ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه هیچ به‌هانه‌یه‌كی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ بێده‌نگبون و پاساوهێنانه‌وه”و داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات “جدیه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت له كۆتاییهێنان به‌م تاقمه تاریكپه‌رسته‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان بكات بۆ ته‌فروتوناكردنیان”.