پەرلەمانتارێكی گۆڕان: بارزانی بۆ وەڵام نەداتەوە؟!

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

هۆشیار عەبدوڵڵا دەڵێ،وەک ئەندامێکی لیژنەی کەوتنی موسڵ و نوێنەرێکی كورد لە لیژنەكە وەڵامنەدانەوەی بارزانی بۆ پرسیارەکانی ئەو لیژنەیە کارێکی دروست نیە و ئەرکی نوێنەرانی کوردیش بە پارتیشەوە قورس دەبێت بۆ داکۆکی کردن لەو هەڵوێستەی بارزانی.

هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ سەبارەت بە وەڵام نەدانەوەی بارزانی لەسەر هۆکاری کەوتنی موسڵ لە نوسینێكدا بەناونیشانی(بارزانی بۆ وەڵام نەداتەوە ؟!)كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوتەوە دەڵێت”وەڵامنەدانەوەی بارزانی بۆ پرسیارەکانی ئەو لیژنەیە کارێکی دروست نیە.بەندە لام رون نیە ئەوە بریاری خودی بارزانیە یان راوێژکار و دەروبەرەکەی کە وەڵام نەداتەوە، بەڵام لەبەر زیاد لە هۆکارێک و بەتایبەت دوای ئەوەی نوجەیفی و مالکی وەڵامەکانیان بۆ لیژنەکە ناردوە پێم وایە دروست وایە بارزانیش وەلامی هەموو ئەو پرسیارانە بداتەوە کە ئاراستەی کراون“.

ئەو ئەندامەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ راشیگەیاندوە”راشکاوانە رایدەگەیەنم کە پاساوی رەتکردنەوەی وەڵامدانەوە بۆ ئەو پرسیارانە کە گوایە پرسیارەکان بە نیەتی باش و بە شیوازی هێرشکردنە سەر و تۆمەتبارکردن نوسراون پاساوێکی لۆژیکی نیە و سەرۆکایەتی هەرێم و هەموو لایەکمان دەزانین کە ئەو لیژنەیە نوێنەری هەموو لایەنە سیاسیەکانی تێدایە و بە هەمان نەفەسیش پرسیار ئاراستەی مالکی و نوجەیفی کراوە“.

هۆشیار دەشڵێت”لە حاڵەتی وەڵامنەدانەوەی بارزانیدا، ئەو دەبێتە تاکە سەرکردە و بەرپرسی عێراق کە بەو شیوەیە مامەڵە لەگەڵ مەلەفی موسڵ و لیژنەیەکی گەورە و بەرفراوانی پەرلەمانی دەکات بۆ کەوتنی موسڵ، کە بێگومان ئەرکی نوێنەرانی کورد هەر پێنج لایەنە سیاسیەکە بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە قورس دەبێت بۆ داکۆکی کردن لەو هەڵوێستەی بارزانی. دور لە هەموو حەساسیەتێکی حیزبی و بە گیانێکی تەواو نەتەوەییەوە پێم وایە بارزانی وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە باشترە لەسەر ئەوەی سور بێت لەسەر هەڵوێستی رەتکردنەوەی وەڵامەکان“.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان ئەوەشی خستوەتەڕوو”لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نوێنەرایەتیکردنی نەتەوەییەوە بە گونجاوم زانی ئەو پەیامە ئاراستەی بارزانی بکەم،و پێم وایە دەکرێ بە شیوەی گشتیش بێت بۆچون و زانیاریەکانی خۆی ئاراستەی لیژنەی پەرلەمانی بۆ لێکوڵینەوە لە کەوتنی موسڵ بکات کە پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیەکەیەتی و پارتی زۆرترین نوێنەری لەولیژنەیدا هەیە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com