نوچه نێت
نوچه نێت
سایته عه‌ره‌بییه‌كان ناسنامه و وێنه‌ى خۆكۆژه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كرده تیرۆریستیه‌كه‌ى كوێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك سعودییه.
سایته عه‌ره‌بیه‌كان وێنه و ناسنامه‌ى خوكۆژكه‌ى ئه‌مڕۆ كوێت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مڕۆ كرده‌یه‌كى تیرۆریستى له‌ناو مزگه‌وتێكى كوێت ئه‌نجام دا. ئه‌و سایتانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و زانیارییانه‌یان له چه‌ند ئه‌كاونتێكى داعش وه‌رگرتووه. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه ئه‌و خۆكوژه به” ئه‌بوسوله‌یمان مه‌وحید” ناسراوه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سعودییه. ناوى راسته‌قینه‌شى” خالد سامر جابر”ه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆى كوێت ئه‌و زانیاریانه‌ى پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.