نوچەنێت-ئاژانسەكان
حكومەتی بەغدا بریاری لەسێدارەدانی هەزاران زیندانیی سوننە دەردەكات و چاودێرانیش دەڵێن ئەمە سوننەكان بێئومێد دەكات لە یاسای لێبوردنی گشتی.
سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق (بەلیغ حەمدی) وتویەتی كە 7000 زیندانیی لە عێراق هەن كە سزای لەسێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی ئەوەی سەرۆك كۆماری عێراق ئیمزای لەسەر فەرمانی لەسێدارەدانیان نەكردووە، حوكمەكانیان لەسەر جێبەجێنەكراوە.
بۆ ئەوەی ئەو لەمپەرەیان لەبەردەم نەمێنێ و خۆیان بتوانن ئەو سوننانە لەسێدارە بدەن، شیعەكان رێگەچارەیەكی تریان داناوە. بەو پێیە حەسدەر عەبادی ئیمزای لەسەر فەرمانی لەسێدارەكانیان كردووە و وەزارەتی دادیشی سەرپشككردووە كە فەرمانەكان لەماوەی مانگێكدا جێبەجێ بكات، ئەگەر سەرۆكایەتی كۆمار هەر سور بوو لەسەر ئیمزانەكردنی فەرمانەكان.
سوننەكان وەك بەشێك لە كارنامەكانی حكومەت بەهیوابوون یاسای لێبوردنی گشتی دەربكرێ و بەوجۆرە بەشێك لەوانەش ئازاد بكرێن كە فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. بەڵام مەرجەعی ئایینی شیعەكان هەڕەشەی كرد ئەگەر یاسای لێبوردنی گشتی دەربكرێ، خۆپیشاندان دژی حكومەت رێكبخەن.
هەڕەشەی مەرجەعییەت و بڕیارەكەی عەبادی، تەواو سوننەكانیان بێئومێد كردووە و دوور نییە گرژیی نوێ سەرهەڵبدەن لەنێوان حكومەتی عێراق و خەڵكی ناوچە سوننەنشینەكان.