زۆرینەی كوردەكانی ریزەكانی داعش خەڵكی باكوورن

0

 

 

نوچەنێت-مۆنیتەر

 

زۆرترین ژمارەی كورد كە لە ریزەكانی داعشدان، خەڵكی باكوری كوردستانن بە تایبەت پارێزگای بنگۆل، ك پارێزگایەكی هەژارنشینی كوردە و دانیشتوانەكەی 267 هەزار كەسن كە زۆریەیان كوردی زاوان.. تەنیا لە پارێزگای بینگۆل 600 كورد چوونەتە ریزەكانی داعش، لەكاتێكدا لە سەرتاپای باشووری كوردستانەوە تەنیا 500 كورد بوونەتە داعش.

 

یەكێك لەوانە كوڕێكی تەمەن 18 ساڵان بووە كە كوڕی پیاوێكی سەوزەفرۆشی ئەو شارە بووە. پیاوەكە كە نەیویستووە ئاشكرای بكەن وتویەتی كە كوڕەكەی لەلایەن هاوڕێكانییەوە هەڵخەڵەتێنراوە. ئەو هیوادارە رۆژێك لە رۆژان كوڕەكەی بگەڕێتەوە.

 

هاوڵاتییەكی تری كوردی بینگۆل بەناوی فیلیت باتیر نەیشاردۆتەوە كە كوڕە 19 ساڵانەكەی لە ریزەكانی ئیسلامییە توندڕەوەكاندا كوژراوە. باتیر دەڵێت كوڕەكەی سەرەتا لە ساڵی 2013 دا ریزەكانی داعشدا بووە، دواتر گەڕاوەتەوە و چەند مانگێك لە ماڵ بووە. بەڵام دواجار دەگەڕێتەوە سوریا و دەچێتە ریزەكانی بەرەی نوسرە و دەكوژرێت.

 

چیرۆكێكی سەیری تر لەشاری ئامەد دەگوزەرێ. كە تیایدا پیاوێكی لیبراڵ و مامۆستای زانكۆ سێ كوڕی لە ریزەكانی داعشدا كوژراون.

 

لەوانەش سەیرتر ماڵێكی كوردن لە ئەدەنە. كە كوڕە گەورەكەیان پەكەكەیە، كەچی كوڕە بچووكەكەیان چووەتە ریزەكانی داعش و هەڕەشەی سەربڕینی شەڕڤانانی یەپەگە دەكات!

 

رۆژنامەكە دەلێت بەشێكی زۆری كوردەكانی توركیا شوناسی دینییان بەسەر شوناسی نەتەوەییاندا زاڵە. بەجۆرێك توركەكان بە ئاسانی دەلێن ئێمە هەم مسوڵمان و هەم توركین، كەچی زۆرێك لە وردەكان وادەزانن شوناسی كوردبوون رێگرە لە بەرامبەر مسوڵمانبووندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com