ژنێك بۆی دەردەكەوێت كە دوو منداڵە دوانەكەی لە دوو باوكی جیاوازن

0

نوچەنێت- دەیلی مەیڵ

 

ژنیكی ئەمریكی داوایەكی لەسەر هاوڕێ كوڕەكەی بەرز كردەوە بۆ پێدانی نەفەقەی بەخێو كردنی دوو منداڵە دوانەكەی، بەڵام دوای ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكان دەرچوو توشی شۆك بوو بەوەی دەركەوت كە دوو منداڵە دوانەكەی هەریەكەیان لە باوكێكی جیاوازن ، ئەمەش یەكێكە لە دەگمەنترین حاڵەتەكانی دنیا.

 

ئەو ژنە كە ناوی ئاشكرا نەكراوە لە كەرتی باسیكی ویلایەتی نیوجێرسی دەژیت، داوایەكی لە دژی هاوڕێ كوڕەكەی بەرز كردەوە كە پێی وابوو باوكی هەردوو منداڵەكەیەتی ، بۆ ئەوەی نەفەقەی بەخێو كردنی منداڵەكان دابین بكات بەڵام دوای دەركەوتنی ئەنجامی پشكنینەكانی ترشی ناوكی ، ژنەكە دانی بەوەدا نا كە لە یەك كاتدا پەیوەندی لەگەڵ دوو پیاودا هەبوە و لەو هەفتەیەدا كە تێیدا دووگیان بوە لەگەڵ هەردووكیان سێكسی كردوە.

 

رۆژی دووشەممەی پێشوو دادگا بڕیاریدا یەكێك لە پیاوەكان هەفتانە بڕی 28 دۆلار بداتە ژنەكە بۆ بەخێو كردنی یەكێك لە منداڵەكان ، بەلام منداڵەكەی تر دەبێت بەهەمان شێوە لە ڕێگەی پشكنینەوە باوكی بدۆزرێتەوە.

 

ئەم دیاردەیە زۆر دەگمەنە بەڵام روودەدات” لە كاتێكدای روودەدات كە ژنێك لە هەفتەیەكدا و لە كاتی دابەزینی هێلكەدا لەگەڵ دوو پیاو سێكس دەكات، توێژینەوەیەكی زانستی كە لە ساڵی 1997 ئەنجامدراوە دەریدەخات كە رێژەی روودانی ئەم جۆرە حاڵەتە  یەك دانەیە لە 13 هەزار لەدایك بوونی منداڵی دوانە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com