نوچەنێت- ئاژانسەكان
- سوڵتان ” عەبدولحەمیدی دووەم” قتویەكی بچوكی وەك دیاری بەخشیە مەرقەدی ئیمام ” ئەبو حەنیفە” كە چەند تاڵە موویەكی پێغەمبەر (د.خ) ی تێدا بوو.
- “ریچارد نیكسۆن ” سەرۆكی پێشووی ئەمریكا چەند بەردێكی بچوكی بە دیارەی دایە ” جەمال عەبدولناسر” سەرۆكی میسر كە لەسەر مانگەوە هینرابوون ، دوای گەڕانەوەی كەشتی ئەپۆلۆ 11 لە گەشتەكەی بۆسەر مانگ.
- باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا ژمارەیەك دیاری لە مەلیك عەبدوڵای پاشای پێشووی سعودیەوە پێگەیشتوە، لەوانە تەنێكی گەورەی بیابان كە لەسەر بنچینەیەكی لم دانراوە و پەیكەری دارخورما و حوستری ئالتونی لەسەرە” هەروەها ملوانكەیەكی ئاڵتون كە مارشی سعودیەی لەسەر نوسراوە.
- عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كڵاشینكۆفیكی بە دیاری دایە پۆتینی سەرۆكی روسیا.
- دەیڤد كامیرۆنی سەرۆكوەزیرانی بەریتانی مێزێكی تێنسی بە دیاری دایە باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا كە لە بەریتانیا دروست كرابوو.