نوچه نێت
توركیا ره‌تى ده‌كاته‌وه چه‌كدارانى داعش له ناو توركیاوه دزه‌یان بۆ ناو كۆبانى كردبێت.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش توانیویانه دزه بكه ناو شارى كۆبانى و جگه له پێكدانان له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان. چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌شیان له‌ناوشاره‌كه ئه‌نجام داوه. به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌رسه‌دى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ. له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌كاندا 12 كه‌س كوژراون و 70 كه‌سیش بریندار بوون. ده‌زگا كوردییه‌كانى رۆژئاوا باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌كدارانى داعش له رێگاى توركیاوه هاتوون و به‌جلى یه‌په‌گه و هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن هاتونه‌ته ناو شاره‌كه. وه‌ك باسیش ده‌كرێت هه‌ندێك له‌چه‌كداره‌كانى داعش له‌ناوشاره‌كه ماونه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌ك شه‌ڕیان كردووه و دواتر به‌پێى ئه‌و شاهێدحاڵانه‌ى له‌ناو كۆبانیدان ئه‌وا نووسیویانه ” بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ كراوه و مه‌ترسى داعش له‌ناو شاره‌كه نه‌ماوه”.
له‌كاتێكدا ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى سورى رایگه‌یاندووه ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش له توركیاوه هاتونه‌ته ناو كۆبانى كه‌چى به‌رپرسانى توركی ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه. چه‌كداره‌كانى داعش له سنوورى توركیاوه بۆ ناو كۆبانى دزه‌یان كردبێت.
توركیا ره‌تى ده‌كاته‌وه چه‌كدارانى داعش له‌سنوورى توركیاوه بۆ ناو كۆبانى رۆیشتبن
0
Share.