نوچه نێت
كۆمپانیاى ستاتیستا به هاوكارى له‌گه‌ڵ سایتى The Richest و سایتى Match راپرسیه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه زۆرترین ناپاكى هاوسه‌رى تێدا ده‌كرێت. له ئه‌نجامه‌كه ده‌ركه‌وتووه یه‌كه‌م وڵات له‌و دیارده‌یه تایلانده كه رێژه‌كه‌ى %56 واته نیوه‌ى زیاترى پیاوان له‌وێ ناپاكى له‌هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن له‌دواى ئه‌ویش دانیماركه به رێژه‌ى %46 و ئه‌ڵمانیاش هاوشێوه‌ى دانیماركه و ئیتاڵیا له‌پله‌ى سێیه‌م دێت به‌رێژه‌ى %45. به‌پله‌ى چواره‌میش فه‌ڕه‌نسا دێت به‌رێژه‌ى %43 و دواتر به‌لجیكا و نه‌رویج به‌رێژه‌ى %40. ئیسپانیا به‌رێژه‌ى %39 و فینله‌ندا به‌رێژه‌ى %36 . به‌ریتانیاش به‌هه‌مان رێژه‌ى فینله‌ندا ناپاكى هاوسه‌رى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ى زۆرترین ناپاكى هاوسه‌رانى تێدا ده‌كرێت
0
Share.