راگەیەنراوێک لەنوچەنێت ەوە
سایتی نوچەنێت زانیاری ئەوەی پێدراوە، رۆژنامەنوس دڵشاد هەرتەلی کە کارمەندی کەناڵی پەیامە، و هاوکارێکی چالاکی سایتی نوچەنێت ە ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.
دڵشاد هەرتەلی رۆژنامەنوسێکی چالاکە و لەهەر کارێک لەگەڵ ئێمە هاوکاری کردبێت، هەمیشە تەئکیدی لەرێزگرتن لەئەخلاقیاتی کاری رۆژنامەنوسی و رێزگرتنی لەسنوری ئەوی تر کردۆتەوە.
ئێمە لەنوچەنێت لەگەڵ سەروەربوونی یاساین بەرانبەر هەرکەسێک، بەڵام نیگەرانی و ناڕەزایی توندی خۆمان لەشێوازی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنوسەی هاوڕێمان دەردەبڕین، داوا دەکەین هەرچی زووە، دڵشاد هەرتەلی ئازاد بکرێت.
ئێمە لەنوچەنێت لەدوای بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوێک لەکەناڵی پەیامەوە کە تێیدا هاتووە” كاتژمێر 1ی دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه 24/6/2015 له كاتێكدا هاوكاری رۆژنامهنوسمان (دڵشاد ههرتهلی) لهناو ئۆتۆمبێلی نووسینگهی ههولێری (كهناڵی ئاسمانیی پهیام)دا بووه، ژمارهیهك چهكدار پهلاماری دهدهن و دهیڕفێنن، چهكدارهكان سهرنشینی ئۆتۆمبێلێكی (نیسان دهبڵ قهمهره) بوون كه تابلۆی وهزارهتی ناوخۆی پێوه” سەرسوڕمانی خۆمان رادەگەیەنین بەوەی بۆچی دەبێت دەزگاکانی ئاسایش بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسێک بکەن.
بۆیە بەتوندی ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنوسە دەکەین و داوا دەکەین، هەرچی زووە ئازاد بکرێت و ئەگەر داوایەکی یاسایش لەسەری هەیە، رێگە بدرێت بەرێگای ئاسایی و یاسایی خۆی بەڕێوە بچێت.
هاوکات داوا لە سەندیکای رۆژنامەنوسان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین، بەدەنگ بێن و هەوڵ بدەن بۆ هەرچی زووە ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنوسەو گێڕانەوەی بۆ سەرکارو ناو ماڵ و مناڵی خۆی.
سایتی نوچەنێت
24/6/2015