سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: هەڵوێستی برادەرانی بادینانمان لەژێر فشاردا بووە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان،دەڵێت،ئەوەی کردومانە ئەرکی سەرشانمان بووەو هیچ کەسێکیشمان واژووەکانمان نەکشاندووەتەوە و برادەرانی بادینانیشمان لەژێر فشاردا بوون.

ئەبو بەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە NRT ڕاگەیاندوە”بەشداریکردنمان لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمان بە ئەرکی یاسایی خۆمانمان زانی، بۆ چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، فراکسیۆنیش لەگەڵ سەرکردایەتی حزب لە پەیوەندیدا بووین بۆ ئەو مەبەستە”.

دەربارەی هەڵوێستی بەرپرسەکانی بادینان، ئەبوبەکر هەڵەدنی وتی”ئێمە لە نیگەرانییەکانیانی برادەرانی بادینان دەگەین، ڕای دەڤەرێکی کوردستانیان دەربڕیوە، بەڵام ئێمە پشت ئەستوربووین بە پەیڕەو و پرۆگرامی حزب و پاکێجەکانی ئۆپۆزسیۆن، واتە ئەوەی ئێمە کردومان جێگیرکردنی هەڵوێستی حزب بووە”.

وتیشی”وەک چۆن پڕوپاگەندەی ئەوە هەبوو هێرش بکرێتە سەر پەرلەمان و کۆبوونەوەکە تێک دەدرێت، حەتمەن لە دەڤەری بادینانیش ئەو فشارانە هەبووە، ئێمەش تەفەهومی هەڵوێستەکەی ئەوان دەکەین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد “بەهیچ شێوەیەک پەشیمان نین، ئەمە هەڵوێستی فەرمی یەکگرتووە، ئەوەی کردومانە ئەرکی سەرشانمان بووە، ڕۆڵی مێژوویی خۆمانمان بینی، هیچ کەسێکیشمان واژووەکانمان نەکشاندووەتەوە”.

هەڵەدنی ڕاشیگەیاند، کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمان سەرخستنی یاسا بوو، پاراستنی شکۆی پەرلەمان بوو، بەهێزترکردنی ئیرادەی خەڵک بوو.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com