نوچەنێت.ههولێر:
دیندار نەجمان دۆسکی یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتوو و کەسایەتی دیاری ئەو حیزبە لە دەڤەری بادینان، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راگەیاند.
ددیندار نەجمان دۆسکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێك بۆ رووداو هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە ریزەکانی یەکگرتوو” بۆ زاڵبوونی یەکگرتووەکانی دەڤەری سلێمانی بەسەربڕیارەکانی ئەو حیزبە گەڕاندوەتەوە، کە ئەو حیزبە ناتوانێت بێ لایەنی خۆی بپارێزێت لە بڕیارداندا”.
دۆسکی لێدوانێكیش بۆ سایتی پارتی،باوەڕی وایە کە بەشداریی فڕاکسیۆنەکەیان لە وەها کۆبوونەوەیەکی وەک دوێنێی پەرلەماندا، بە تایبەت کە پرسێکی نیشتیمانی و چارەنووسساز بخاتە بەر باسەوە و تەوافوقی سیاسیشی لەسەر نەبێت،ئەوا کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە نەک چارەیان بکات؛ هەر بۆیە هەڵوێستی نەرێنییان بۆ ئەم بەشدارییەیان هەبووە.