نوچەنێت.ههولێر:
وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو دەڵێت، یەكێك لە خاڵەكانی هێزی یەكگرتوو یەكریزی و برایەتیە لەنێوان هەموو ئەندامان و دەڤەرەكان و هەر لێدوان و بابەتێك پێچەوانەی ئەو ستراتیژانەبێت یەكگرتوەكان مەحكومی دەكەن.
هیوا میرزا سابیر، وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەنوسینێكیدا كە لەلاپەرەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە نوسیویەتی:یەكێك لە خاڵەكانی هێزی یەكگرتووەكان یەكڕیزی وبرایەتیەلە نێوان هەموو ئەندامانی ودەڤەرەكاندا وهەر لێدوان وبابەتێك پێچەوانەی ئەو ستراتیژانە بێت یەكگرتووەكان محكومی دەكەن.
دەشڵێت: خوشكان وبرایانم دڵنیا دەكەمەوە ئەگەر بۆچونێكی جیاواز لەسەر بابەتێك هەبێت ئاساییە و دواتر لەكەش وهەوایەكی برایانەدا قسەی لەسەر دەكەین .