72 ژنی لە باوكیەوە بۆی ماوەتەوە !

0

نوچەنێت – دەیلی مەیڵ

ژمارەی ژنەكانی ئەم پاشایە گەیشتوەتە 100 ژن كە 72یان لە باوكیەوە بۆی ماوەتەوە و بونەتە ژنی ئەو ، ژمارەی منداڵەكانی دەگاتە 500  و هەمووشیان لەگەل خۆی دەژین لە ناوچەی بافوتی كامیرۆن.

 

ئەبۆمبی دووەم بوە یانزەهەمین پاشای ناوچەی بافوتی كامیرۆن لە باكوری رۆژئاوای كامیرۆن دوای مردنی باوكی لە ساڵی 1968 ، هەموو سەروەت و سامانی باوكی بۆ مایەوە بە ژنەكانیشیەوە كە 72 ژن بوون.

 

كۆنستانس ، هاوسەری سێیەمی ئەبۆمبی دەڵێت ” بەپێی دابونەریتی ئێمە كاتێك پاشا دەمرێت ، ژنەكانی دەبنە ژنی گەورەترین كوڕی ، ئەركی ئەو ژنانەی كە لە كوڕەكە گەورەترن ئەوەیە ژنە بچوكەكان فێری دابونەریتی پاشایەتی بكەن، هەروەها پاشا نوێیەكەش فێری نەریتی حوكم بكەن”.

 

زۆربەی جار هاوسەرەكانی پاشا قسەكەرێكی باشن و بە چەندین زمان قسە دەكەن و خوێندەواری و رۆشنبیری باشیان هەیە.

 

لەگەڵ ئەوەی لە یاسای كامیرۆندا سنورێك بۆ فرەژنی دانەنراوە بەڵام ، بەڵام تەنها لە ناوچە لادێیی و خێڵەكێەكان ئەمجۆرە فرەژنیە دەبینرێت.

 

پاشا پەیوەندیەكانی دەرەوە لەگەڵ ناوچە دراوسێكان بەڕیوە دەبات ، ئەمە جگە لە بەڕێوە بردنی كاروباری ناوخۆیی خێزان و جێبەجێ كردنی یاسا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com