نوچەنیت – موستەقیللە
ئەستیرەی ئەمریكی كیم كارداشیان بڕیاریدا رەگەزی منداڵەكەی ئاشكرا بكات بە بۆنەی رۆژی باوكانەوە، ئاشكرایكرد كە منداڵەكەی ناو سكی كوڕە.
لە تویتیكدا كارداشیان كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردبوەوە نوسیبوی ” هاوسەری خۆشەویستم كاینی ، تۆ باشترین باوكی بۆ كچەكەمان ” نۆرس” و هەروەها بۆ ئەو منداڵەشمان كە بەمزوانە دیتە دنیاوە”.
لەلایەكی ترەوە كارداشیان ئاهەنگی بۆرۆژی باوكان گیڕا بە شێوازی تایبەتی خۆی و وێنەیەكی منداڵی خۆی لەگەڵ رۆبەرت كارداشیانی باوكی بڵاو كردەوە كە لە ساڵی 2003 كۆچی دوایی كرد.
لەسەر وێنەكە نوسیویەتی هەرچەندە 10 سال بەسەر جیابوونەوەی تۆدا تێپەڕیوە بەڵام یادەوەرییەكانت بۆهەمیشە دەمێننەوە، رۆژی باوكان لە هەموو جیهان پیرۆز بێت.