نوچەنیت- ئاژانسەكان
لە راگەیەندراوێكی رێكخراوی داعشدا دەركەوتوە كە ئەو رێكخراوە پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان لە چەكدارەكانی و سەرجەم كەرت و دیوانەكانی سەر بەو رێكخراوە دەكات”، هەروەها دیوانی بانگەواز و مزگەوتەكان پیشبڕكێیەكی لەبەر كردنی چەند سورەتێكی قورئان ساز دەكات كە لە یەكی رەمەزانەوە دەست پێدەكات تا 20 ی رەمەزان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە هەركەسێك دەیەوێت بەشداری بكات با روو بكات یەكێك لەو شوێنانەی كە لە راگەیەندراوەكەدا ناوی هاتوە.
بۆ ئەو پێشبڕكێیە چەند خەڵاتێك دیاری كراوە كە سێ خەڵاتی یەكەم بریتیە لە كەنیزەك و لە خەڵاتی چوارەم تا دەیەم بریتیە لە پاداشتی ماددی كە لە 100 لیرەی سورییەوە دەست پێدەكات.
هەروەها لە راگەیندراوەكەدا هاتوە كە دیاری كردنی براوەكان رۆژی 21 ی رەمەزان دەبێت و بەخشینی دیارییەكانیش شەوی جەژن دەبێت.