ره‌نا جه‌عفه‌ر
هاوڕێم كاتێك ده‌گه‌ڕێیته‌وه
برینه‌كانم له‌گه‌ڵ خۆ له جانتاكه‌ت دابنێ
له‌نێو ده‌قى جله‌كانت و كاغه‌زی شیعره‌كان حه‌شارم بده
به‌شێك له پاشماوه‌ى سیمام بپارێزه
به‌هاوڕێكانت بڵێ:
من برینێكم به‌دوو قاچه‌وه
من ده‌نگم
من فه‌نابوونم
كاتێك ده‌گه‌ڕێیته‌وه
شه‌قامه‌كانت له‌باوه‌ش بگره و ته‌ژى بكه له‌فیغان
هه‌ناسه بده به‌قه‌د ئه‌وه‌ى په‌رۆشیم هه‌واكه ته‌ژى ده‌كات
بۆمن فیغان بكه
به‌زه‌وى بڵێ:
ئه‌مه‌یه فیغانى ئه‌و
دوو رووباره له‌غوربه‌ت
باڵایه‌كه له‌تووشبوون
كاتێك ده‌گه‌ڕێیته‌وه
دیواره‌كان ماچ بكه
به‌مه‌رگ بڵێ:
وا وه‌سیه‌تى بۆ كردووم
دوو رووبار و دارخورماكه ماچ بكه
به‌مه‌رگ بڵێ:
نه‌فره‌تى خۆت له‌سه‌ر خاكى من هه‌ڵگره
جا له‌هه‌ر بانگدانێكدا نێوچه‌وانى خوداوه‌ند ماچ بكه‌و
هه‌ناسه‌ى من به‌ره و بڵێ به‌مه‌رگ:
وا وه‌سیه‌تى بۆ كردووم.
وه‌رگێرانى : ف. خ