نوچه نێت
به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى هێزه‌كانى یه‌په‌گه دوێنێ توانیویانه بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ده‌ست داعش ده‌ربهێنن كه كه‌وتۆته نزیك شارى رقه.
رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى له‌سه‌ر زارى وته‌بێژى هێزه كوردییه‌كانى سوریا، بڵاوى كردۆته‌وه كه هێزه كوردییه‌كان دوێنێ دووشه‌ممه توانیوایانه بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى گرنگ له‌ده‌ستى هێزه‌كانى داعش ده‌ربهێنن. ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ى هه‌واڵه‌كه باسى ده‌كات كه‌وتۆته نزیك شارى رقه‌وه و پێشتر بنكه‌ى سه‌ربازى سوپاى سووریا بووه و له‌ساڵى پاره‌وه به‌ده‌ست داعشه‌وه بوو.
كورد شوێنێكى گرنگ له‌ده‌ست داعش ده‌رده‌هێنێت
0
Share.