نوچەنێت.هه‌ولێر:
هەریەكە لە فراکسیۆنى ئاراسته‌ى سێیه‌م و سۆسیالیست رونكردنەوەیەك لە سەر دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان بڵاودەكەنەوەو رایدەگەێنن، نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیش هه‌ر به‌سازان و ره‌چاوکردنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى خه‌ڵکى کوردستان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و دۆخه‌که له‌مه ئاڵۆز تر نه‌که‌ن،به‌شدارى نه‌کردنى هه‌ردوو فراکسیۆنیش له‌دانیشتنى 23-6-2015 ى په‌رله‌مان بۆئه‌وه بوو نه‌بین به‌به‌شێک له ململانێ ناته‌ندروسته‌كەى پێنج حزبه‌که ،که‌له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستان داوه‌تێ .
دەقی روونكردنەوەكە:
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له فراکسیۆنی ئاراسته‌ی سێیةم و حزبی سۆسیالیست دێموکراتی کوردستان
لاى هه‌مووان ئاشکرایه عێراق و کوردستان به‌بارودۆخێکى سیاسى و سه‌ربازى هه‌ستیار و ئاڵۆز تێده‌په‌ڕێت ، له‌هه‌رێمى کوردستان سه‌ربارى دۆخى سیاسى و ئه‌منى ،پرسه‌کانى (نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور ،هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ) دوو پرسى چاره‌نوسسازن و ئێستا کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێ ، بێگومان ئه‌و دوو پرسه چه‌ند بابه‌تى یاسایى و ده‌ستوورین هێنده‌ش پرسى سیاسین و په‌یوه‌ستن به‌هه‌موو لایه‌که‌وه ، به‌داخه‌وه هه‌ردوو پرس ئاراسته‌ى راسته‌قینه‌ى خۆیان له‌ده‌ست داوه‌و بونه‌ته موزایه‌ده‌ى سیاسى وبارگرژیه‌کى نه‌خوازراوى له‌شه‌قام و له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌تیش له‌نێوان پێنج حزبه‌که‌ى ده‌سه‌ڵات دروستکردووه .
ئێمه له‌فراکسیۆنه‌کانى (ئاراسته‌ى سێیه‌م ،حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ) هه‌ر چه‌نده له‌ماوه‌ى رابردوو پێنج حزبه‌که به‌ناوى جۆراروجۆر هه‌موو لایه‌کیان له‌پرۆسه‌ى سیاسى هاوێر کردووه و پێگه‌کانى حوکمڕانیان به )حکومه‌ت ،لیژنه‌کانى په‌رله‌مان ،ده‌سته‌کان ) قۆرغ کرددوه ،پاشانیش له‌پێکهێنانى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیش هه‌ر به‌سازان و ره‌چاوکردنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى خه‌ڵکى کوردستان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و دۆخه‌که له‌مه ئاڵۆز تر نه‌که‌ن ،به‌شدارى نه‌کردنى هه‌ردوو فراکسیۆنیش له‌دانیشتنى 23-6-2015 ى په‌رله‌مان بۆئه‌وه بوو نه‌بین به‌به‌شێک له ململانێ ناته‌ندروسته‌ى پێنج حزبه‌که ،که‌له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستان داوه‌تێ .
داواکارین په‌رله‌مان و حزبه‌کان به‌تایبه‌تیش پێنج حزبه‌که له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا خه‌مى بژێوى خه‌ڵک و دابینکردنى مووچه‌و کاره‌باو سوته‌مه‌نیان بۆ خه‌ڵکى کوردستان له‌بیر بێت ، نه‌ک دۆخه‌که به‌ئاراسته‌یه‌کى نه‌خوازراو ببه‌ن وخه‌ڵکى کوردستان سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تى و کێشانه‌ى هه‌یه‌تى ، دڵه‌راوکێ و مه‌ترسى کێشه ناوخۆیه‌کانیشى هه‌بێت .
فراکسیۆنى ئاراسته‌ى سێیه‌م ،فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
23/6/2015