نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی پارتی لیژنه‌ی ئاده‌كردنی ده‌ستور،جه‌ختی له‌وەدەكاتەوە ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بێ پارتی پرۆژه یاسای سەرۆكایەتی قبوڵ بكات،ئه‌وا جه‌ماوه‌ری پارتی ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن و ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام.
سیروان زه‌هاوی،ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور بۆ ڕاپرسی لە پشكی پارتی به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندوە”ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌بێ ئاماده‌بونی چه‌ند لایه‌نێكی ناو په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وا پێچه‌وانه‌ی یاسایه،چونكه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه پێویسته ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی له‌سه‌ر بكات، پاشان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت“.
وتیشی”ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مان نایاساییه، چونكه به‌گوێره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕۆژی (17)ی شه‌باتدا، پێویسته ئه‌و یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان له‌سه‌ره پێویسته به‌سازان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌ماندا ڕویدا، پێچه‌وانه‌ی بڕیاری په‌رله‌مانه، به‌نیازن به‌بێ پارتی تێی په‌ڕێنن“.
سیروان زه‌هاوی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه”ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بێ پارتی پرۆژه‌یاساكه قبوڵ بكات، ئه‌وا جه‌ماوه‌ری پارتی ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن‌و ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ڕویدا كوده‌تای سپیه‌و جێگه‌ی قبوڵكردن نیه“.